ئه‌مرۆ شه‌ممه لە شاری کەرکووک هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ربازگه‌یه‌كیان له كه‌ركووك بەناوی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کردەوە.
ئەو هێزە دوای سێ مانگ لە مەشق و راهێنان، ئه‌مرۆ شەممە 24ی تشرینی یەكەم مەراسیمی دەستبەكاربوونیان لەناو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی كەركووك بۆ كرا، بڕیارە هێزەكە لەكاتی رووداوە لەناكاوەكاندا جوڵه‌یان پێ بكرێت تایبەت بە پارێزگای كەركووك.
به‌پێی هه‌واڵێكی ماڵپه‌ری كه‌ركووك ناو هاتووه، لە بارەی کردنەوەی ئەو سەربازگەیەوە، ئه‌بو ره‌زا نه‌جاڕ فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكووری حه‌شدی شه‌عبی، به میدیاكانی راگه‌یاندووه: ئامانجمان لە کردنەوەی ئەم سەربازگەیە زیادبوونی ژمارەی ھێزەکانی حەشدی شەعبی و پەرەپێدان بە مەشقەکانیانە و بەم ھەنگاوەیش ئەوە دەسەڵمێنین کە ئێمە شەھیدەکان و فەرماندەکانی حەشدی شەعبی لەبیر ناکەین.
هێزەكە بەپێی وتەی جەودەت عەسافى، لێپرسراوی راگەیاندنى میحوەرى باکورى حەشدى شەعبى، لە 500 سەرباز پێكهاتووە و سێ مانگ مەشق و راهێنانیان پێكراوە، سەربازەكان له خەڵكی پارێزگای كەركووكن و لە نەتەوە و ئایینە جیاوازەكان پێكهاتوون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.