له‌میانی به‌رێوه‌چوونى یارییه‌كانی گه‌ری حه‌وت له‌خولی پله‌یه‌كی ئیسپانیا ئێواره‌ی رۆژی شه‌ممه له‌یاریگای كامپ نوودا بارسێلۆنا میوانداری ریال مه‌دریدی كرد
ریال مه‌درید كلاسیكۆی له‌بارسێلۆنا برده‌وه و سەرکەوت بۆ پلەى یەکەمی ریزبەندی و بارسێلۆناش له‌پله‌ی ده‌یه‌مدایه
له‌خوله‌كی پێنجی سه‌ره‌تای یارییه‌كه ڤالڤێردی گۆلی پێشكه‌وتنی بۆ ریال مه‌درید تۆماركرد و دوای سێ خوله‌ك فاتی گۆلی به‌رامبه‌ری بۆ بارسێلۆنا تۆماركرد
له‌تایمی دووه‌می یارییه‌كه‌دا ریال مه‌درید دوو گۆلی دیكه‌ى له‌رێگای یاریزانان رامۆس و مۆدریچه‌وه تۆماركرد
به‌م بردنه‌وه‌ش ریال مه‌درید به 13 خاڵ له‌پله‌ی یه‌كه‌می ریزبه‌ندی خول ده‌بیندرێت و بارسێلۆناش به حه‌وت خاڵ له‌پله‌ی ده‌یه‌مدایه
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.