سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان راگەیاند، ناوچەیەکى پیشەسازى تیمار لەشارى هەولێر دروست دەکرێت.
محەمەد شوکری، سەرۆکى دەستەى وەبەرهێنانى هەرێمى کوردستان لە راگەیەنراوێکدا بڵاوی كردهوه كه ناوچەى پیشەسازى "تیمار " لەشارى هەولێر لەسەر رووبەرى دوو هەزار و 500 مەتر زەوى دروستدەکرێت و 52 کۆمپانیایى وەبەرهێنان و چەندین کارگە لە خۆدەگرێت، سەرۆکى حکومەتیش رەزامەندیى دەربڕیوە خزمەتگوزارى بۆ ئەم ناوچەیە دابین بکرێت.
راشیگهیاندووه كه کۆبوونەوەیەکمان لەگەڵ وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى و شارەوانى و پارێزگارکردووە.بۆیە چاوەرێ دەکرێت هەفتەى داهاتوو دەست بەکارەکانى ئەم ناوچەیە بکرێت.
دروستکردنی ناوچەی پیشەسازی و پیشەسازی خۆراک لەو هەنگاوانەن کە حکومەتی هەرێم لەکارنامەکەیدا بەڵێنی جێبەجێکردنیانی داوە، بەجۆرێک لەهەر چوار پارێزگاکەی هەرێم و بەشێک لە قەزاکان کە دەوڵەمەندن بە بەرهەمی کشتوکاڵی چەندین کارگە و ناوچەی پیشەسازی خۆراک دروستدەکات.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.