ریاز نیازی وایه ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل، وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی دۆناڵد تره‌مپ،یان جۆبایدن بكات.
یوسی كۆهین، سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل ناسراو به مۆساد گوتی: سعوودیه به‌ره‌و ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل هه‌نگاو ده‌نێ،به‌ڵام چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌مریكا ده‌كات.
سه‌رۆكی ده‌زگای هه‌واڵگری ئیسرائیل گوتیشی: هۆكاری ئه‌م واده چاوه‌ڕوانكراوه،بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه ریاز نیازی وایه رێككه‌وتنه‌كه وه‌ك دیارییه‌ك پێشكه‌شی دۆناڵد تره‌مپ،یان جۆبایدن بكات.
هه‌روه‌ها یوسی كۆهین ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه رێككه‌وتنی نێوان سعوودیه و ئیسرائیل په‌یوه‌سته به گرێبه‌ستی چه‌ك له‌نێوان واشنتۆن و ریاز ، ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی كه هه‌نگاوه‌كان هێواش ببنه‌وه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.