Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 05:39

کـــــــاکە مــــەم بــــۆتــــانـــی سەرۆکی یەکێتیــــی نـــــووسەرانی کـــورد بە  کـــــۆڕۆنا کۆچی دوایکرد

یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەرانی کورد
کوردستان TV
100%

 کـــــــاکە مــــەم بــــۆتــــانـــی  سەرۆکی یەکێتیــــی نـــــووسەرانی کـــورد بە ھـــۆی پەتــــای کـــــۆڕۆنا گیانی له‌ ده‌ست دا .

یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی ھەولێرله‌ پرسه‌ نامه‌یه‌ك دا هه‌واڵی كۆچی دوایی نووسه‌ر به‌توانای گه‌له‌كه‌مانی راگه‌یاند" بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، بە دڵێکی پڕ لە ماتەمینەوە ھەواڵی کۆچی دوایی سەرۆکی مەڵبەندی گشتیی یەکێتیی نووسەرانی کورد ڕادەگەیەنین، کە ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢٠/١٠/٢٥ بە نەخۆشیی نەگریسی کۆرۆنا گیانی پاکی سپارد.
کاکەمەم بۆتانی نووسەرێکی پێشەنگ و چیرۆکنووسێکی ناوداری کورد بوو و یەکێک بوو لە دامەزرێنەرانی یەکێتیی نووسەران و لەگەڵ چەند نووسەرێکی داھێنەر و پێشکەوتنخواز بزووتنەوەی ڕوانگەیان ڕاگەیاند کە ڕۆڵێکی گەورەیان لە پێشخستنی ئەدەب و کولتووری کوردیدا بینی.
سەرەخۆشی لە کەسوکار و سەرجەم نووسەران دەکەین.
ماڵئاوا کاکەمەم بۆتانی ماڵئاوا.
ڕووحت شاد و جێت بەھەشت بێت.
▪️یەکێتیی نووسەرانی کورد/ لقی ھەولێر▪️

هه‌روه‌ها لە راگەیەنراوێکدا بنەماڵەی کاکەمەم بۆتانی،هاتووه‌ کاکەمەم بۆتانی رۆژی یەکشەمە بەرواری 25 ی 10 کاتژمێر 1:00 ی دوای نیوەڕۆ روفاتی بەرەو مزگەوتی سامی گەردی لەسەر شەقامی کۆیە بەرامبەر ماجدی مۆڵ بەرێدەکرێت و نوێژی لەسەر دەکرێت. راشیده‌گه‌یه‌نن كه‌ کاتژمێر 3:00ی پاش نیوەڕۆ لە گۆرستانی شێخ ئەحمەد (بەلەدییە) تەنیشت تەرمێناڵی هەولێر بەخاک دەسپێردرێت و لەبەر پابەندبوونمان بە رێنماییە تەندروستیەکان پڕسە داناندرێت. کاکەمەم بۆتانی ساڵی 1937 لە شاری کۆیە لەدایکبووە، ساڵی 1948 زانکۆی لە بەغدا تەواوکردوە و دواتر بووەتە ئەندامی یەکێتی قوتابیانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان، بەڵام کاکەمەم خۆی دەڵێت لەدوای ساڵی 1965ەوە وازی لە حزبایەتی هێناوە و هەمیشە لە خزمەتی بزوتنەوەی رزگاریخوازی کوردایەتیدا بووە. کاکەمەم بۆتانی لەساڵی 1968 هەموو هەوڵێکی داوە بۆ دامەزراندنی یەکێتی نوسەرانی کورد و ساڵی 1974 بووە بە پێشمەرگە، دوای نسکۆی شۆڕشی 1975 بڕیاریداوە هیچ بەرهەمێک لە بڵاوکراوەکانی ژێردەسەڵاتی رژێمی بەعسدا بڵاونەکاتەوە، ناوبراو لەساڵی 1993ەوە تاوەکو ساڵی 2000 راوێژکاری روناکبیری بووە لە وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی هەرێم و دواتریش بووەتە سەرۆکی یەکێتی نوسەرانی کورد.

كوردستان TV

ئەدەب

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.