له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ئاوه‌دان كردنه‌وه و نیشته‌جێ كردنی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت كاركردن له‌پرۆژه‌ی دوو سایدی دوكان چوار قوڕنه ده‌ستی پێكرده‌وه
راشیده‌گه‌یه‌نن كه پڕۆژەکە لە سێ قۆناغ پێکھاتوە، قۆناغی یەکەمی کە لە چوارقوڕنە بۆ ھیزۆپە ماوەی چەند رۆژێکە کارکردن تیایدا دەستی پێکردوەتەوەو لەئێستادا رێژەی کارکردنی گەیشتوەتە زیاتر لە ٨٠٪و بودجەی ئەم قۆناغە زیاتر لە ٥٢ملیار دینارە، کە پێکھاتوە لە رێگایەکی دوساید بە درێژی ١٨.٥٠٠کم، لە چەند رۆژی داھاتو بڕگەکانی قیرتاوکردن دەستپێدەکات و کارکردن لە پڕۆژەکە بەردەوام دەبێت تا تەواوکردنی.
وه‌زاره‌تی ئاوه‌دان كردنه‌وه ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه دوای ئەوە دێت، كه‌لە رۆژی ٢٠٢٠/١٠/١١ دانا عەبدولکەریم، وەزیری ئاوەدانکردنەوەو نیشتەجێکردن بەشێوەیەکی مەیدانی پڕۆژەکەی بەسەرکردەوەو دەستەی سەرپەرشتیار و بەڵێندەری راسپارد کە دەستبکەنەوە بەکارکردن و لە نزیکترین کاتیش‌دا شایستە داراییەکانیان لەلایەن حکومەتی ھەرێمەوە بۆ دابین دەکرێت.
پێشتر بەھۆی سەرھەڵدانی پەتای کۆرۆناو لێکەوتە داراییەکانی پڕۆژەکە وەستابوو، لەئێستاشدا بەچڕی کارکردن تیایدا بەردەوامە.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.