ماوەیەکە لە ڕێگای سوشیالمیدیا و چەند ماڵپەڕێکی فەرمی و نافەرمییەوە باس لە ڕەوشی تەندروستیی ھەڤاڵی بەڕێز، دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس، دەکرێت، کە گوایە بەھۆی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێوە توشی نەخۆشی بووە.
ئێمە لە کاتێکدا سەرجەم ئەو ھەواڵ و زانیارییە ناڕاست و ھەڵبەستراوانە ڕەت دەکەینەوە، ڕایدەگەیەنین کە بەڕێز دکتۆر ڕۆژ بە ھیچ شێوەیەک بەرکەوتەی ئەم ڤایروسە نییە و داواش لە سەرجەم ڕۆژنامەنووسان و کەناڵەکانی ڕاگەیاندن دەکەین کە پابەندی ئیتیک و مۆڕاڵی ڕۆژنامەنووسی بن و لەپێناو پاراستنی میسداقیەتی خۆیان بەر لە بڵاوکردنەوەی ھەر زانیارییەک بگەڕێنەوە بۆ لایەنی فەرمی و پەیوەندیدار.
نووسینگەی ھەڤاڵ دکتۆر ڕۆژ نوری شاوێس
ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.