كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانه ئه‌نجام بده‌ن.
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه له یه‌كه‌مین ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، جه‌خت له‌سه‌ر ده‌سته‌به‌ركردنی ئازادی راده‌بڕین و خۆپیشاندانی ئاشتییانه له عێراق ده‌كاته‌وه و هاتووه "داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین كه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانه ئه‌نجام بده‌ن، هاوكاربن له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان له پاراستنی سامانی گشتیی و تایبه‌ت و دووركه‌وتنه له‌هه‌ر رووبه‌ڕبوونه‌وه و پێكدادانێك".
كۆمیسیۆنی باڵای مافه‌كانی مرۆڤ له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یدا، داوای له هێزه ئه‌منییه‌كان كردووه كه ئاسایش بۆ پاراستنی خۆپیشانده‌ران دابین بكه‌ن.
له كۆتایی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا داوا له حكوومه‌تی عێراق كراوه كه داواكارییه راوه‌كانی خۆپیشانده‌ره ئاشتیخوازه‌كان جێبه‌جێ بكات كه ده‌بێته مایه‌ی گۆڕانكاری ئه‌رێنیی و پته‌وتركردنی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق.
دوێنێ شه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق، مسته‌فا كازمی له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا رایگه‌یاندبوو كه ئه‌ركی حكوومه‌ته گوێ له گه‌له‌كه‌ی بگرێت.
چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له سالیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، خۆپیشاندان له ژماره‌یه‌ك پارێزگای عێراق ئه‌نجام بدرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.