له‌پرسه‌نامه‌یه‌كدا نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌هۆی كۆچى دوايی كاكه مه‌م بۆتانی سه‌رۆكی یه‌كێتی نووسه‌رانی كورد پرسه و سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌كه‌ی ده‌كات
ده‌قی پرسه‌نامه‌كه:
بە داخەوە هەواڵی کۆچی دواییی نووسەر و ئەدیبی ناسراو، سەرۆکی یەکێتیی نووسەرانی کورد کاکە مەم بۆتانیم بیست.
پرسه و سەرەخۆشی لە بنەماڵە بەڕێزەکەیان و که‌سوکار و هاوڕێ و دۆستانی و لە ئەدیب و نووسەرانی کوردستان دەکەم و هاوبەشی خەمیانم.
لە خوای مەزن داواکارم خوالێخۆشبوو بخاتە بەر به‌زه‌یی و میهرەبانیی خۆی و سەبووری و ئارامی بە هەموو لایەک ببەخشێت.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
٢٠٢٠/١٠/٢٥
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.