بۆ كۆچی دوایى كاكه مه‌م بۆتانی سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد، د.ڕێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان، پرسه‌نامه‌یه‌كی ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو یەکێتیی نوسەرانی کورد‌و ڕۆشنبیران كرد، كه ئه‌مه‌ى خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
زۆر بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی گەورە ڕووناک‌بیری گەلەکەمان (کاکە مەم بۆتانی) سەرۆکی یەکێتیی نوسەرانی کورد-م پێگەیشت.
مامۆستا بەدرێژایی نیو سەدە زیاتر هزرو قەڵەمەکەی لەپێناو زمان و ئەدەبی کوردی و بیری نەتەوایەتیدا بووە، لەدەستدانی ئەم تێکۆشەرە گەورەیە کەلێنێکی دیارەو بەئاسانی جێگه‌ی پڕنابێتەوە، بەم بۆنە خەمناکەوە پرسەو سەرەخۆشیی خۆمان ئاڕاستەی بنەماڵەو کەسوکارو یەکێتیی نوسەرانی کورد‌و سەرجەم ڕۆشنبیرانی کوردستان دەکەین، داواکارین لەخوای گەورە سەبرو ئارامی بەخانەوادەو ئازیزانی ببەخشێت و کۆچکردوو بەبەهەشتی بەرینی خۆی شاد بکات.
"انا للە وانا الیە را‌جعون"
د. ڕێواز فایەق
سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان
سه‌رۆکی په‌رله‌مانى کوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واده‌ی کاکه مه‌م بۆتانی ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.