له‌راگه‌یاندراوێكدا به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی رایده‌گه‌ێنێت كه‌له‌سنوری ماوه‌ت نزیكه‌ی 300 دۆنم پوش و پاوان سوتاوه
به‌رێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه رایده‌گه‌ێنێت كه لەسنورى گوندى (شەشۆ) ى سەر بە قەزاى ماوەت بەهۆکارێکى نادیار ئاگرێک ى بەرفراوان کەوتەوە دەست بە جێ مەفرەزەکانى بەشى پۆلیسى دارستان و ژینگەى ماوەت گەیشتنە شوێنى ڕووداوەکە هاوکات بە هەماهەنگى لەگەڵ دانشتوانى گوندەکە توانرا دواى (3) کاتژمێر ئاگرەکە کۆنترۆل بکرێت .
به‌رێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ی پارێزگای سلێمانی ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه زەرەرو زیانى ئاگرەکە نزیکەى (300) سێ سەد دۆنم پوش و پاوان و دارى سروشتى سووتاوە هۆکارى ئاگرکەتنەوەکە نادیارە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون لەو بارەیەوە بەردەوامە .
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.