فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی سه‌ر به وه‌زاره‌تی كار‌و كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی عێراق رایگه‌یاندووه كه له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌دان له رێگای هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسای ده‌سته‌به‌ری، مووچه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین زیاد بكه‌ن كه 250 هه‌زار كرێكار ده‌گرێته‌وه.
زه‌میا سه‌لمان، یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانی فه‌رمیدا ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه رایگه‌یاندووه: هه‌مواركردنی یاسای ده‌سته‌به‌ری ژماره 39 بۆ ساڵی 1979 بۆ وه‌زیری كار به‌رزكراوه‌ته‌وه‌و له‌وێشه‌وه بۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و دواتریش بۆ ئه‌نحومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بۆ په‌سندكردنی ره‌وانه ده‌كرێت.
زه‌میا سه‌لمان، روونیشیكردۆته‌وه كه هه‌مواركردنه‌كه، زیادكردنی مووچه‌ی خانه‌نشینانی كرێكار و ته‌مه‌نی یاسایی و ده‌سته‌به‌ری ته‌ندروستی له‌خۆده‌گرێت.
یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی فه‌رمانگه‌ی خانه‌نشینی و ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی گوتیشی: ژماره‌ی كرێكارانی خانه‌نشین 250 هه‌زار كه‌سه‌و مووچه‌كانیان دوو مانگ جارێك به‌یه‌كجار خه‌رج ده‌كرێ و گوژمه‌ی مووچه‌كانیشیان ده‌گاته نزیكه‌ی 15 ملیار دینار‌و كه‌مترین مووچه‌ش 320 هه‌زار دیناره .
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.