له ئۆپه‌راسیۆنێكدا له ئه‌فغانستان، یه‌كێك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ئه‌لقاعیده به‌ناوی ئه‌بو موحسین ئه‌لمیسری كوژرا.
سه‌رۆكایه‌تی ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌فغانستان له‌و باره‌یه‌وه راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه له ویلایه‌تی غه‌زنی رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئۆپه‌راسیۆنێك بۆسه‌ر رێكخراوی تیرۆریستیی ئه‌لقاعیده ئه‌نجامدراوه.
باس له‌وه‌شكراوه كه له ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌دا، یه‌كێك له گه‌وره سه‌ركرده‌كانی ئه‌لقاعیده به ناوی ئه‌بو موحسین ئه‌لمیسری كوژراوه كه دووه‌م به‌رپرسی رێكخراوه‌كه بووه له نیوه دوورگه‌ی هیندستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.