ئاژانسی هه‌واڵگریی سه‌ربه وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه له میانی دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیادا، دوو تیرۆریستی داعش له سنووری كارگێڕی پارێزگای به‌غدا ده‌ستگیركراون.
ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵیی عێراق پشت به‌ستن به راگه‌یه‌ندراوێكی ئاژانسی ناوبراو بڵاوی كرده‌وه كه هێزه‌كانی سه‌ربه به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هه‌واڵگریی به‌غدا له میانی دوو ئۆپه‌راسیۆنی جیادا، دوو تیرۆریستیان له ناوچه‌كانی مه‌نسور و دۆره ده‌ستگیركردووه كه به‌پێی مادده‌ی چواری تیرۆر به‌تۆمه‌تی ئه‌ندامبوون له داعش، داواكراوبوون.
ئاماژه به‌وه‌یشدراوه كه یه‌كێك له‌و دوو تیرۆریسته‌ی ده‌ستگیركراون، به ناوی ئه‌بو عائیشه له به‌ناو فیرقه‌ی فورقان چه‌كداربووه و ئه‌وه‌ی دیكه‌یش به‌ناوی ئه‌بو ئیسحاق له به‌ناو ویلایه‌تی باشوور كاری كردووه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌شكراوه كه له میانی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كاندا، ئه‌و دوو ده‌ستگیركراوه دانیان به‌وه‌داناوه كه سه‌ربه داعشن و به‌شدارییان له چه‌ندین كرده‌ی تیرۆریستی دژبه هێزه ئه‌منییه‌كان و هاووڵاتییان كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.