ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، خۆپیشانده‌ران له گۆڕه‌پانی ته‌حریر ناوه‌ڕاستی به‌غدا دژبه گه‌نده‌ڵی، نه‌بوونی ده‌رفه‌تی كار و خراپی خزمه‌تگوزارییه‌كان، دووباره خۆپیشاندانیان ئه‌نجامدا.
ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا له كاتێكدایه، هێشتا بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر نه‌كراون، بۆیه له میانی خۆپیشاندانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆدا، خۆپیشانده‌ران داوایان كرد بكوژانی خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیر بكرێن و بدرێن به دادگا.
لای خۆیه‌وه لیوا یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیوویه‌تی "له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، داوا له خۆپیشانده‌ران ده‌كه‌ین كه له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له هه‌موو لایه‌كه‌وه پارێزراوه، هه‌روه‌ها دا‌واشیان لێ ده‌كه‌ین كه له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول داواشی له خۆپیشانده‌ران كردووه كه رێگه به خراپه‌كاران نه‌ده‌ن له میانی خۆپیشاندانه‌كاندا هێرش بكه‌نه شه‌ر هێزه ئه‌منییه‌كان و نووسیوویه‌تی: فه‌رمانی توند به هێزه ئه‌منییه‌كان دراوه له‌وه‌ی رێوشوێنی توند به‌رامبه‌ر هه‌ر كه‌سێك بگرنه‌به‌ر ئه‌گه‌ر هه‌وڵی هێرشكردنه سه‌ر ماڵ و موڵكی گشتیی و تایبه‌ت یان هێزه ئه‌منییه‌كان و خۆپیشانده‌ران بده‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.