سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرای كردووه كه هێزه ئه‌منییه عێراقییه‌كان توانیویانه له نزیك گۆڕه‌پانی ته‌حریر ده‌ست به‌سه‌ر چه‌ند سندوقێك بۆمبی مۆڵوتۆف دا بگرن كه بۆ تێكدانی باردۆخه‌كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ساڵی رابردوودا، ئاماده كرابوون.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه كه نه‌یوستووه ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێت روونیكردۆته‌وه كه هێزه ئه‌منییه‌كان له‌سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری گۆڕه‌پانی ته‌حریر بۆ رێگه گرتن له هه‌ر كرده‌وه‌یه‌كی تێكده‌ری، بڵاوبوونه‌ته‌وه.
شایانی باسه ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌ممه لیوا یه‌حیا ره‌سول ،گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، داوای له خۆپیشانده‌ران كرد كه له ده‌ره‌وه‌ی گۆڕه‌پانی ته‌حریر خۆپیشاندان ئه‌نجام نه‌ده‌ن، چونكه گۆڕه‌پانی ته‌حریر له هه‌موو لایه‌كه‌وه پارێزراوه، هه‌روه‌ها داواشی لێ كردن كه له كاتی بوونی هه‌ر حاڵه‌تێكی گوماناوی، هێزه ئه‌منییه‌كان ئاگادار بكه‌نه‌وه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه به شه‌فه‌ق نیوزی راگه‌یاندووه كه هه‌ندێك له گڕوپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و ئه‌وانه‌ی كرێگرته‌ی رۆژانه‌ن، چه‌ند خێوه‌تێكیان له نزیك نووسینگه‌ی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق هه‌ڵداوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاشكرای كردووه كه به گوێره‌ی زانیاری ئه‌منی وورد ، چه‌كی سووك و بۆمبی ده‌ستی هێرشبردن له‌نێو خێوه‌ته‌كانی نزیك نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران له ناوچه‌ی عه‌للاوی له ناوه‌ڕاستی به‌غدا دانراوه.
هه‌روه‌ها سه‌رچاوه‌كه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌مه‌ش كردووه كه پلانی ئه‌وه هه‌یه هه‌ندێك له‌ئافره‌تان به‌چه‌ك و بۆمب په‌لاماری ده‌رگای ژماره 9ی ناوچه‌ی سه‌وز بده‌ن.
هاوكات شانه‌ی هه‌واڵگری له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی به‌غدا ئاشكرای كردووه كه رێكخراوی داعش و ئه‌وانه‌ی له‌یاسا ده‌رچوون، نیازی ئه‌وه‌یه هه‌یه له رێگای ساخته‌كردنی ناسنامه‌ی حه‌شدی شه‌عبی و جلی سه‌ربازی خۆپیشانده‌ران بكه‌نه ئامانج.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
ژێده‌ر / وكاله النبأ+ شه‌فه‌ق نیوز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.