دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی خه‌رتوم قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ده‌ستپێكرد، ئه‌مریكا پێشكه‌شكردنی ٨١ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی به سوودان راگه‌یاند.
له‌و باره‌یه‌وه مایك پۆمپیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی قیرانی مرۆیی، ٨١ ملیۆن دۆلار یارمه‌تی مرۆیی پێشكه‌ش به سوودان ده‌كات.
مایك پۆمپیۆ باسی له‌وه‌ش كرد كه قه‌باره‌ی هاوكارییه مرۆییه‌كانیان بۆ سوككردنی ئه‌و قه‌یرانه مرۆییه‌ی له سوودان هه‌یه بۆ تا ٤٣٦ ملیۆن هه‌ڵده‌كشێت.
ئه‌م یارمه‌تییه مرۆییه راسته‌وخۆ دوای ده‌ستپێكردنی قۆناغی ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان سوودان و ئیسرائیل بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنج.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.