نووسینگه‌ی مایك پێنس ،جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه و تیایدا ئه‌وه‌ی خستووه‌ته‌ڕوو كه به‌رپرسی نووسینگه‌ی جێگری سه‌رۆكی ئه‌مریكا، مارك شۆرت و راوێژكار مارتی ئۆبست تووشی كۆرۆنا بوون.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا باس له‌وه‌ش كراوه كه پشكنینی كۆرۆنای مایك پێنس و هاوسه‌ره‌كه‌ی نێگه‌تیڤ بووه.
له‌ئێستاشدا كه چه‌ند رۆژێك ماوه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی، مایك پێنس به‌رده‌وام ده‌بێت له كاره‌كانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌و شێوه‌یه‌ی پلانی بۆ داڕێژراوه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.