لیوا یه‌حیا ره‌سول، فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، رایگه‌یاند كه هه‌شت حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعش له پارێزگای كه‌ركووك خاپووركراون.
لیوا یه‌حیا ره‌سول له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر بڵاوی كرده‌وه كه پشت به‌ستن به زانیاریی ورد، هێزێكی هاوبه‌شی پۆلیسی فیدرال و ده‌زگای هه‌واڵگریی له پارێزگای كه‌ركووك له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، هه‌شت حه‌شارگه‌ی تیرۆریستانی داعشیان له سنووری ناحیه‌ی ره‌شاد سه‌ربه قه‌زای حه‌ویجه باشووری رۆژئاوای كه‌ركووك دۆزیوه‌ته‌وه.
فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق راشیگه‌یاند كه هه‌ر هه‌شت حه‌شارگه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه خاپووركران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.