ماڵپه‌ڕی "Worldometer" نوێترین ئاماره‌كانی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و تیایدا ئه‌وه خراوه‌ته‌ڕوو كه ٤٣ ملیۆن و دوو هه‌زار و ٣٢٢ كه‌س له جیهاندا دووچاری ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
زۆرترین حاڵه‌تی تووشبوونیش له ئه‌مریكا تۆمار كراوه كه هه‌شت ملیۆن و ٨٢٧ هه‌زار و ٩٣٢ حاڵه‌ته.
دوای ئه‌مریكاش ١٠ وڵاتی دیكه دێن كه ریزبه‌ندییه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌یه: هیندستان (حه‌وت ملیۆن و ٨٦٦ هه‌زار و ٧٤٠)، به‌ڕازیل (پێنج ملیۆن و ٣٨١ هه‌زار و ٢٢٤)، رووسیا (یه‌ك ملیۆن و ٥١٣ هه‌زار و ٨٧٧)، ئیسپانیا (یه‌ك ملیۆن و ١١٠ هه‌زار و ٣٧٢)، فه‌ڕه‌نسا (یه‌ك ملیۆن و ٨٦ هه‌زار و ٤٩٧)، ئه‌رجه‌نتین (یه‌ك ملیۆن و ٨١ هه‌زار و ٣٣٦)، كۆلۆمبیا (یه‌ك ملیۆن و حه‌وت هه‌زار و ٧١١)، مه‌كسیك (٨٨٦ هه‌زار و ٨٠٠)، پێرو (٨٨٦ هه‌زار و ٢١٤) و به‌ریتانیا (٨٥٤ هه‌زار و ١٠).
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.