قائیمقامیه‌تى قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی بڵاوی كرده‌وه كه رێكاره‌كانی خۆپارێزی توندتر ده‌كرێنه‌وه
رایده‌گه‌یه‌نن كه‌به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه‌كانی راده‌سپێرێت سه‌ردانه‌كانان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان ده‌كات زیاتر بكه‌ن.
له‌شكر حه‌مید، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاندووه: به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێ كردنی رێنماییه‌كانی ته‌ندروستی و توندكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی، قائیمقامی سلێمانی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی راسپاردوه سه‌ردانی شوێنه‌كان زیاتر بكه‌ن و پشكنینه‌كان بۆ ئه‌و كاڵاوشمه‌ك و خوارده‌مه‌نیانه زیاتر بكه‌ن كه رۆژانه له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت.
وتیشی: لیژنه‌كانیش خشته‌ی كاركردنی نوێیان داناوه بۆئه‌وه‌ی بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی باشتر ئه‌ركه‌كانیان راپه‌ڕێنن.
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد: پێشتر رێنمایی بۆ چۆنیه‌تی كاركردنی كار‌و پیشه جیاوازه‌كان له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌كه‌مێك ده‌ستكارییه‌وه جارێكی دیكه بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه و هه‌رشوێنێك پابه‌ه‌ند نه‌بێت به‌و رێنماییانه‌وه، شوێنه‌كه‌ی روبه‌ڕوی رێكاری یاسایی توند ده‌كرێته‌وه.
شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.