ئه‌مرۆ یه‌كشه‌ممه 25 ى 10 ى 2020 ،عه‌مید خه‌سرۆ خالید یاسین جێگری به‌رێوه‌به‌ری گشتی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تى پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا گیانی له‌ده‌ستدا
له‌پرسه‌نامه‌یه‌كیشدا شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان سه‌ره‌خۆشی له‌خانه‌واجه‌ی عه‌مید خه‌سرۆ خالید ده‌كات و رایگه‌یاندووه كه به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی زۆره‌وه، هه‌واڵی كۆچی دوایی ( عه‌مید / خه‌سرۆخالید یاسین ) جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌مان پێگه‌یشت.
راشیگه‌یاندووه كه عه‌مید خه‌سرۆ، پێشمه‌رگه‌و فه‌رمانده‌یه‌كی ئازا و نه‌به‌ردی رێگای رزگارییخوازی گه‌له‌كه‌مان و دۆزی نه‌ته‌وه‌كه‌ی بوو، ته‌واوی ژیانی له‌پێناو كوردایه‌تی و نیشتمانپه‌روه‌ری ته‌رخانكردبوو.
شۆرش ئیسماعیل وه‌زیری پێشمه‌رگه ده‌شڵێت له‌ئه‌ركی سه‌ربازی خۆیدا، ماندوو نه‌ناسانه رۆڵێكی گرنگ و كاریگه‌ری له‌هه‌واڵگری وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه هه‌بوو. له‌ده‌ستدانیشی كۆستێكی گه‌وره بوو.
له‌كۆتایدا رایگه‌یاندووه كه پرسه‌و سه‌ره‌خۆشی له خۆمان و خانه‌واده و هاوسه‌نگه‌رانی ده‌كه‌ین، له خودا داواكارین به به‌هه‌شتی شادبكات و سه‌بووری و ئارامیی به‌هه‌مووان ببه‌خشێت.
دارشتنه‌وه‌ى هه‌واڵ - شوان عه‌زیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.