وه‌زیرێكی ئیسرائیل ئه‌مڕۆ یه‌ك شه‌مه رایگه‌یاندووه ،سه‌ره‌ڕای ناڕازیبوونی ئیسرائیل له‌و رێككه‌وتنه، به‌ڵام له‌وانه‌یه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا فڕۆكه‌ی ئێف 35 به قه‌ته‌ر بفرۆشێت.
یوفاڵ شتایتنس، وه‌زیری ووزه‌ی ئیسرائیل به كه‌ناڵی "Ynet TV" راگه‌یاندووه: گومانم نییه ئه‌گه‌ر قه‌ته‌ر بیه‌وێت و پاره‌كه بدات، ئه‌وا ئه‌وان به‌م زووانه فڕۆكه‌ی ئێف 35 به‌ده‌ست دێنن.
هه‌روه‌ها گوتیشی: ده‌بی ئه‌مه له‌به‌ر چاوبگرین، چونكه ئیداره‌ی ئه‌مریكا له كۆتاییدا به‌دوای به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خۆیدا ده‌گه‌ڕێت.
شایانی باسه پێشتر وڵاتی قه‌ته‌ر به‌فه‌رمی داوای كڕینی فڕۆكه‌ی ئێف 35ی له ئه‌مریكا كردبوو، كه به ته‌نها ئیسرائیل له‌ناوچه‌كه‌دا ئه‌و جۆره فڕۆكه‌یه‌ی هه‌یه.
وه‌رگێڕان و داڕشتنه‌وه‌ی / رزگار
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.