وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاند كه پلانی باشیان به ئامانجی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و دامه‌زراوه‌كانی گشتیی و تایبه‌ت داناوه.
له‌مباره‌یه‌وه لیوا خالید مه‌حننا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانییدا رایگه‌یاند كه رێكخه‌ران و چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان جه‌ختیانكردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، خۆپیشاندانی ئاشتییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن و گوتی: "وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق، پلانی باشی به ئامانجی پاراستنی گیانی خۆپیشانده‌ران و دامه‌زراوه‌كانی گشتیی و تایبه‌ت داناوه و رێگه به ھیچ كه‌سێك ناده‌ین ھه‌وڵی سنووردراكردنی ئازادی راده‌بڕینی ھاووڵاتییان بدات".
لیوا خالید مه‌حننا گوتیشی: "گرنگه خۆپیشانده‌ران وریا بن و رێگه به ھیچ كه‌سێك نه‌ده‌ن خۆپیشاندانه‌كان به ئاراسته‌یه‌كی دیكه به‌رن".
جه‌ختیش له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه حكوومه‌تی عێراق له ماوه‌كانی رابردوودا، ژماره‌یه‌ك له‌و چاكسازییانه‌ی كه خۆپیشانده‌ران داوایان كردووه، جێبه‌جێكردووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له یه‌كه‌مین ساڵیادی خۆپیشاندانه‌كانی ٢٥ی تشرینی یه‌كه‌می ٢٠١٩دا، خۆپیشاندان له شاری به‌غدا و ژماره‌یه‌ك له شاره‌كانی دیكه‌ی باشوور و ناوه‌ڕاستی عێراق ئه‌نجام دران.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.