وهزارهتی كارهبای ههرێمی كوردستان بڵاوی كردهوه كه بەبڕی 181.469.928 تەنها سەدو هەشتاو یەك ملیۆن و چوارسەدو شەست و نۆ هەزارو نۆ سەدو بیست و هەشت دینار چەند پرۆژەیەكی كارەبا لەسلێمانی جێبەجێدەكرێت.
وهزارهتى كارهبا ئاماژه بهوهش دهكات كه لەسەر بودجەی داهاتی كارەبای بەرێوەبەرایەی گشتی كارەبای سلێمانی و بەپێی گرێبەستێك كە لەگەڵ كۆمپانیایەك ئەنجامدراوە، لەسلێمانی چەند پرۆژەیەك جێبەجێدەكرێت كەبریتین لە:
-دانانی محاویلەی 250 كەی ڤی بۆ كەنەكەوەی دەواجن نزیك ئاشە كۆنەكە/ وێستگەی نیشتمان فیدەری 281.
-دانانی محاویلەی مساعد 400 كەی ڤی ئەی بۆ محاویلەی/1 فیدەری 214/ وێستگەی صناعی.
-دابینكردنی هێڵی كارەبا بۆ چەند ماڵێك لەبەردەم شاری سپی/وێستگەی باشوور.
-دانانی 3 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ گەرەكی خاك لەفیدەری 110 راپەڕین/وێستگەی راپەڕین.
-دانانی 2 محاویلەی 400 كەی ڤی ئەی بۆ باوەگێڵدی لەسەر فیدەری 332 لەراپەڕین وێستگەی هەڵگورد فیدەری 332.
پرۆژكه لەلایەن كۆمپانیایهك جێبەجێ دەكرێت و بڕیاره لەماوەی (50) رۆژدا تەواو بێت
سلێمانی .. چەند پرۆژەیەکی کارەبا جێبەجێدەکرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.