لیوا یه‌حیا ره‌سول، گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، راگه‌یاند كه له میانی ئۆپه‌راسیۆنێكدا، گه‌وره تیرۆریستێكی داعش له به‌غدای پایته‌خت ده‌ستگیركراوه.
لیوا یه‌حیا ره‌سول له تویتێكدا بڵاوی كرده‌وه، هێزه‌كانی دژه تیرۆری عێراق، تیرۆریستێكیان به ناو ئه‌بو عائیشه له ناوچه‌ی غه‌زالییه له به‌غدا ده‌ستگیركردووه.
راشیگه‌یاندووه ئه‌و گه‌وره تیرۆریستیه‌ی كه ده‌ستگیركراوه له به‌ناو فیرقه‌ی كه‌واسر له كه‌رتی ئه‌نبار سه‌ربه داعش چه‌كداربووه.
پێشتر وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق رایگه‌یاندبوو كه دوو تیرۆریستی داعش به ناوه‌كانی ئه‌بو عائیشه و ئه‌بو ئیسحاق، له ناوچه‌كانی مه‌نسور و دۆره به‌غدا ده‌ستگیركراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.