لە ساڵیادی خۆپیشاندانەکانی بەغدای پایتەخت و پارێزگاکانی دیکەی باشووری عێراق، خۆپیشاندانی ناڕەزایی دەستیپێکردەوە و به گوێره‌ی ئاماره سه‌ره‌تاییه‌كانیش 33 خۆپیشانده‌ر برینداربوونه كه برینی به‌شێكیان سه‌خته.
سه‌رله بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممه خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت دەستیپێکرده‌وه هاوكات سه‌رجه‌م ئه‌و رێگایانه كه به‌ره‌و مه‌یدانی ته‌حریر ده‌چن، به رووی خۆپیشانده‌ران داخران به‌هۆیه‌وه گرژی و پێكدادان له نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا.
خۆپیشاندانەکەی ئەمڕۆ هاوکاتە لەگەڵ تێپەڕبونی ساڵێک بەسەر خۆپیشاندانه‌كانی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردوو کە بەهۆیەوە زیاتر لە 600 کەس کوژران و زیاتر لە 25 هەزار کەسیش برینداربوون.
لە هەینی رابردووشەوە هێزەکانی ئەمنی خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە له گۆره‌پانی عه‌لاوی و پردی سنك به‌هۆی پێكدادانه‌وه زیاتر له 30 خۆپیشانده‌ر برینداربوون.
خۆپیشانده‌ران ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن پاش ساڵێك لە خۆپیشاندانەكان و كوژران و برینداربوونی هەزاران كەس، هیچ گۆڕانكارییەكی جەوهەری رووی نەداوە.
له به‌رامبه‌ردا مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: داواكاری خۆپیشانده‌ران كراوه‌ته كارنامه‌ی حكومه‌تی ئێستا و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا سوورن له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته و به شه‌هید هه‌ژماركردنی قوربانیانی خۆپیشاندانه‌كانی ساڵی رابردوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.