Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 21:25

موقتەدا سەدر: پێویستە رێگە بە کەسانی خراپەکار نەدرێت رەوشی ئەمنی عێراق بشڵەژێنن

کوردستان TV
100%

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر رایگەیاند، كەسانی خراپەكار كە لە لایەن لایەنی دەرەكییەوە پاڵپشتی دەكرێن و دزەیان كردووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردووە.

موقتەدا سەدر سەبارەت بەو خۆپیشاندانانەی كە ئەمڕۆ لە بەغدا و ژمارەیەكی شاری دیكەی عێراق لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی تشرینی یەكەمی 2019دا، ئەنجامدران بڵاوكردەوە و نووسیوویەتی: "كەسانی خراپەكار كە لە لایەن لایەنی دەرەكییەوە پاڵپشتی دەكرێن و دزەیان كردووەتە نێو خۆپیشاندەرانەوە، خۆپیشاندانەكانیان لە رێرەوی ئاشتییانە دەركردووە، بە تایبەتیش دوای ئەوەی حكوومەتی عێراق بەڵێنی دابوو كە هێزە ئەمنییەكان بەرامبەر خۆپیشاندەران پڕچەك نەكات".

سەركردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر راشیگەیاندووە پێویستە حكوومەتی عێراق رێگە بە كەسانی خراپەكار نەدات رەوشی ئەمنی وڵات بشڵەژێنن، ئەگەر نا ئەوا بەڵگەیە لەسەر دەست تێكەڵكردن لەگەڵ ئەجندای دەرەكیی.

ئەمڕۆ یەكشەممە لە یەكەمین ساڵیادی خۆپیشاندانەكانی 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە شاری بەغدا و ژمارەیەك لە شارەكانی دیكەی باشوور و ناوەڕاستی عێراق ئەنجام دران.

لە 25ی تشرینی یەكەمی 2019دا، خۆپیشاندان لە بەغدای پایتەخت و ژمارەیەك پارێزگای دیكەی عێراق بەڕێوەچوو كە بەھۆیەوە حكوومەتی پێشوو بە سەرۆكایەتی عادل عەبدولمەھدی ناچار بە دەستلەكاركێشانەوە كرا.

بەپێی ئامارەكانی حكوومەتی عێراق لە میانی خۆپیشاندانەكاندا، ٥٦٥ كەس لە خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەكان كوژراون.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.