سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: هەلی كاری هەمیشەییان بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین كردووە و بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی گەنجان، پێویستە باشترین ھەلی خوێندنیان بۆ دابین بکرێت".
مهسرور بارزانی سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە پۆستێكیدا لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر) ئاماژەی بەوە كردووە كە "بۆ دڵنیابوون لە پێشکەوتنی گەنجان، پێویستە باشترین ھەلی خوێندنیان بۆ دابین بکرێت".
سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان هەروەها نووسیویەتی "حکومەتی ھەرێمی کوردستان ھەلی کاری ھەمیشەیی بۆ پێنج هەزار مامۆستا دابین کردووە، بە بەردەوامیش پێداچوونەوە بە پێداویستییەکانی کەرتی پەروەردەدا دەکەینەوە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.