به تۆمه‌تی ساخته‌كردنی نووسراو و پسوله‌ی پازرگانی له مه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌سه‌ر لیستی گۆڕان ده‌ستبه‌سه‌ر كرا.
له باره‌ی ده‌ستگیركردنه‌كه‌شی ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی ڕایگه‌یاندووه: ئه‌مڕۆ سه‌ربه‌رزانه ده‌چمه به‌رده‌م دادگا، نه هه‌ڵهاتووم نه ده‌چم بۆ هیچ كوێیه‌ك، به‌رامبه‌ر به یاسا ملم له م‌و باریكتره.
شایه‌نی باسه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه مه‌حه‌مه‌د شێخ وه‌هاب، له‌سه‌ر ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خرابوویه پاڵی له دادگای كه‌لار به بڕیاری دادگا و به پێی مادده‌ی 289 له یاسای سزادانی عێراقی ده‌ستگیركرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.