سەرۆكوەزيرانى ئيسپانيا پێدرۆ سانچێز: دۆخەكە زۆر جددييە. بە هۆى ئەوەى بارى نائاسايى كاريگەرترين رێگەيە لە دژى ڤايرۆسەكە بۆيە پەسەندمان كرد. هەرچۆن لە شەپۆلى يەكەمدا سەركەوتين، لەمەشياندا سەردەكەوين.
لە ئيسپانيا، بە هۆى هەڵكشانى حاڵەتەكانى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆناى نوێ كە يەك مليۆن حاڵەتى تێپەڕاندووە، حكوومەتى هاوپەيمانى چەپ، بارى نائاسايى لە تەواوى وڵات جگە لە دوورگەكانى كەنارياى راگەياند.
ئەنجوومەنى وەزيرانى ئيسپانيا، بە سەرۆكايەتى سەرۆكوەزيران پێدرۆ سانچێز كۆبوونەوەيەكى نائاسایى ئەنجامدا، بڕيارى بارى نائاسايى راگەياند كە جگە لە قەدەغەى هاتوچۆى شەوانە بڕيارگەلێكى ديكەى لە خۆگرتووە.
بە گوێرەى ياساكانى ئيسپانيا، ئەنجوومەنى وەزيران بۆى هەيە بۆ ماوەى ١٥ رۆژ بارى نائاسايى رابگەێنێت، بۆ درێژكردنەوەى پێويستى بە بڕيارى پەرلەمان دەبێت.
سانچێز، لە كۆنگرەيەكى رۆژنامەوانيدا رايگەياند، بڕيارى بارى نائاساييان بە راوێژ لەگەڵ پسپۆران و لە سەر داواكارى ١٠ ناوچەى ئۆتۆنۆمى لە كۆى ١٧ ناوچەدا دەركردووە.
سانچێز، گوتيشى، "دۆخەكە زۆر جددييە. بە هۆى ئەوەى بارى نائاسايى كاريگەرترين رێگەيە لە دژى ڤايرۆسەكە بۆيە پەسەندمان كرد. هەرچۆن لە شەپۆلى يەكەمدا سەركەوتين، لەمەشياندا سەردەكەوين".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.