ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند: ژماره‌ی تووشبووان به ڤایرۆسی كۆڕۆنا له ووڵاته‌كه‌ماندا له هه‌ڵكشانێكی مه‌ترسیدار دایه و پێویسته به‌ر به زیاتر ته‌شه‌نه‌سه‌ندنی ڤایرۆسه‌كه بگرین.
به‌پێی ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ئیتالیا ته‌نیا له ئه‌مڕۆدا 21هه‌زار و 273 كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆڕۆنا بوون و 128 كه‌سیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه كۆچی دواییان كردووه.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا بۆ به‌رگرتن له زیاتر بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه چه‌ند بڕیارێكی ده‌ركرد و ڕایگه‌یاند: له كاتژمێر 6ی ئێواره‌وه له سه‌رتاسه‌ری ئیتالیا سه‌رجه‌م سینه‌ما و شانۆ و هۆڵه وه‌رزشییه‌كان و ڕێستورانت و سارده‌مه‌نیخانه‌كان و سه‌رجه‌م دوكانه‌كان داده‌خرێن، ته‌نها ڕۆژانی یه‌كشه‌ممه تا كاتژمێر 12ی شه‌و كراوه ده‌بن.
شایه‌نی باسه وا بڕیاره حكومه‌تی ئیتالیا هاتووچۆ له نێوان هه‌رێمه‌كان سنووردار بكات و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش سه‌رجه‌م وڵاتانی ئه‌وروپا گڵۆپی سه‌وزیان بۆ سنوور داخستن بۆ داگیرسا.
دوای داگیرساندنی گڵۆپی سه‌وز، سلۆڤینیا یه‌كه‌م وڵاته كه سنووری خۆی له‌گه‌ڵ ئیتالیا داخست.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.