له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و ناڕەزایەتی خـەڵک و بەردەوامی ململانێی سـیاسـی تێیدا نـەهـرۆ مەحـمـود ـ ئەندامی پەرلەمانی عـێـراق لە فراکسیۆنی پ.د.ک رایگه‌یاند:
به‌لێ ساڵێك تێپه‌ڕ ده‌بێ به‌سه‌ر خۆپیشاندانه‌كان له 25ی تشرینی یه‌كه‌م كه رۆژێكی وه‌ك ئه‌مڕۆ بوو ، ئه‌مرۆش له هه‌مان رێككه‌وت له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك له به‌غدا خۆپیشاندان روویدا دواتر خۆپیشانده‌ران كشانه‌وه به‌ره‌وگۆره‌پانی ته‌حریر له‌وێ هه‌ندێ توند‌و تیژی روویدا ، ئه‌و خۆپیشانده‌رانه داواكاری شه‌رعییان هه‌یه ، هه‌رچه‌ند چه‌ند لایه‌نێك له رێگه‌ی ئه‌و خۆپیشانده‌رانه‌وه مه‌رامی سیاسی‌یان هه‌یه .
سه‌باره‌ت به یاسای هه‌لبژاردنه‌كان نه‌هرۆ مه‌حمود روونیكرده‌وه كه نزیكه‌ی 16 پارێزگا له سه‌ر یاساكه رێككه‌وتن كه چۆن ده‌بێت سه‌باره‌ت به بازنه‌كانی ده‌نگدان ، ته‌نها 2 پارێزگا كێشه‌ی له سه‌ره ئه‌ویش كه‌ركووك و نه‌ینه‌وا یه ، بڕیاریشه سبه‌ی كه دوا مۆڵه‌ت دانراوه بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه و ئه‌و یاسایه ئه‌گه‌ر نوێنه‌رانی ئه‌و 2 پارێزگایه نه‌گه‌یشتنه ئه‌نجام ئه‌وا په‌رله‌مان نه‌خشه رێگای هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو بنێت و یاساكه تێپه‌رێنێت . سه‌باره‌ت به هه‌رێمی كوردستانیش رایگه‌یاند كه به نسبه‌ت هه‌رێمی كوردستان پرسی كورسییه‌كان هیچ كێشه‌ی تێدا نییه و جێگیره له نێوان 58 تا 60 كورسی یان زیاتر .
حكومه‌ت زۆر زه‌حمه‌ته ئه‌و هه‌لبژاردنه‌ی پێشوه‌خته بتوانێت ئه‌نجام بدات، چونكه زۆر كیشه‌ی دیكه هه‌یه وه‌ك دادگای فیدراڵی ، هه‌روه‌ها كێشه‌ی هه‌ره گه‌وره ئه‌وه‌یه كه چه‌ك به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه نییه ،چونكه به بوونی چه‌ك به ده‌ستی خه‌ڵكانێك یان چه‌ند گروپێك ئه‌وا مه‌حاڵه هه‌ڵبژاردن هیچ واتایه‌كی هه‌بێت و ئامانجی خۆی بپێكێت .
نه‌هرۆ مه‌حمود سه‌باره‌ت به بارودۆخی عێراق رایگه‌یاند: كه پاش 2014 وه‌زعی عێراق به‌ره‌و خراپ بوون ده‌چێت ، جگه له گه‌نده‌لێیه‌كی زۆر هه‌یه ، بۆیه په‌نا بۆ قه‌رز ده‌برێت ، له ناوه‌و له ده‌ره‌وه پێشتر بڕی 15 تریلیۆن قه‌رزی كرد ، ئێستاش خه‌ریكه 41 تریلیۆن قه‌رز وه‌ربگرێت بۆ مووچه‌و خزمه‌تگوزارییه‌كان
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.