له میانه‌ی به‌شداریكردنی له به‌رنامه‌ی رۆژه‌ڤی كوردستان سه‌باره‌ت به ره‌وشی عێراق و ناڕەزایەتی خـەڵک و بەردەوامی ململانێی سـیاسـی تێیدا د. مـەهـدی سـتـوونـی ـ مـامۆسـتای زانکـۆ به وته‌یه‌كی مه‌لیك فه‌یسه‌لی یه‌كه‌م ده‌ستیپێكرد، كه له عێراق گه‌لێك نییه به‌ناوی گه‌لی عێراق به‌ڵكو له كۆمه‌ڵه مرۆڤێك پێك دێن كه هیچ به‌ستنه‌وه‌یه‌كی فیكری و نیشتیمانیان نییه ،هه‌روه‌ها هیچ شتێك نییه كۆیان بكاته‌وه .
روونیشیكرده‌وه كه ته‌نها له سه‌رده‌می پادشایه‌تی 41 حكومه‌ت پێكهێنراوه له عێراق ئه‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌ڵمێنیت كه له‌و وڵاته هیچ كاتێك سه‌قامگیری بوونی نه‌بووه ، سیسته‌مه‌كانی حوكمرانی وای نه‌كردووه ئه‌و سه‌قامگیرییه دروست بێت ، ئه‌وه‌ش وای كردووه خه‌ڵكی عێراق په‌نا بۆ خۆپیشاندان ببه‌ن بۆ داواكردنی مافه‌كانیان .
سه‌باره‌ت به پرسی هه‌لبژاردن روونیكرده‌وه كه بێگومان هه‌لبژاردن ئه‌گه‌ر پاك و بێگه‌رد بێت ، ده‌ره‌نجامی باشی ده‌بێت ، به‌ڵام ئه‌وه كاتی ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی هاووڵاتی هه‌ست به ئارامی بكات، ئه‌من و ئاسایش به‌رقه‌رار بێت، به‌ڵام حكومه‌تی عێراق شكستخواردووه و ناتوانێت كه‌مترین ماف بۆ هاووڵاتی خۆی دابین بكات .
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه بوونی هه‌رێمی سووننه بۆ هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری باشی ده‌بێت ئه‌گه‌ر دروست بكرێت و فیدرالیه‌ت باش ده‌چه‌سپێت، وه‌ك بیرۆكه بوونی هه‌یه، به‌ڵام به راشكاوی باسی لێ ناكرێت .
سه‌باره‌ت به رۆڵی كورد له‌و قۆناغه‌دا رایگه‌یاند: كه پێویسته كورد هاوسه‌نگییه‌ك رابگرێت له نێوان سوننه و شیعه، سوننه‌كان نه‌یانتوانی ئه‌و گۆرانكارییه‌ی كه له عێراق روویدا به ئاسایی وه‌ریبگرن، بۆیه سوننه دووچاری زیان و زه‌ره‌رێكی گه‌وره بوونه‌وه .
هه‌روه‌ها سیاسه‌تێك په‌یڕه‌و بكات به‌رامبه‌ر به ئێران و ئه‌مه‌ریكاش و هاوسه‌نگییه‌ك رابگرێت له په‌یوه‌ندییه‌كان ئه‌وكات كورد قازانج ده‌كات و له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ودا ته‌واو ده‌بێت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.