Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:30

وەزارەتى دەرەوەى فەرەنسا داوا لە وڵاتانى ئیسلامى دەکات دەستبەرداری بایکۆتکردنى کاڵاکانیان بن

کوردستان TV
100%

بەهۆى ئەو گرژیانەى لەسەر وێنە کاریکاتێرەکانى پێغەمبەری ئیسلام سەریهەڵداوە وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی فه‌ڕه‌نسا له‌ بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەم رۆژانەى دوایی چەندین داواى بەخۆوە بینیوە لە وڵاتانى رۆژهەڵاتى ناوەڕاست بۆ بایکۆتکردنى بەرهەمە فەرەنسییەکان، بەتایبەتى خۆراک، لەگەڵ داوا بۆ خۆپیشاندان دژى فەرەنسا.

ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو داوایانە هیچ بنەمایەکیان نییە و پێویستە بەپەلە بوەستێنرێن، هاوشێوەى هەموو ئەو هێرشانەى کە ئەو وڵاتەى بە ئامانج گرتووە.

ماوەیەكە پەیوەندی جیهانی ئیسلامی و كۆماری فەرەنسا گرژی زۆر بەخۆیەوە دەبینێت، لەدوای سەربڕینی مامۆستایەكی فەرەنسی كە كاریكاتێری لەسەر پێغەمبەری ئیسلام كردبوو قەیرانەكە قووڵتر بووەتەوە.

لەدوا پێشهاتی ئەو ئاڵۆزییەشدا ماكرۆن هەڵمەتێكی گەورەی بەرپاكردووە بۆ دژایەتی دیاردەیەك كە ناوی ناوە "تیرۆری ئیسلامی" لەم میانەیەشدا رێگەی داوە بە نمایشكردنەوەی كاریكاتێرەكان كە موسوڵمانەكان بە سوكایەتی و بێڕێزی دژ بە پێغەمبەری لەقەڵەم دەدەن.

ئەو هەنگاوەى فەرەنسا کاردانەوەى زۆرى لێکەوتووەتەوە لەسەر ئاستى جیهان و کاردانەوەکان گەیشتوەتە هەرێمى کوردستان هەڵمەتی بایکۆتکردنی کالای فەڕەنسی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لە هەرێم سەریهەڵداوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.