Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:09

تەندروستی جیهانی داوای داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌کان ده‌کات

کوردستان TV
100%

رێکخراوی تەندروستی جیهانی داوای داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كات، له‌ هه‌ندی وڵات، بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا.

لەگەڵ نزیکبوونەوەی وەرزی زستان، سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکانی سەرانسەری جیهان مەترسی ئەوەیان هەیە ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێراییەکی زیاتر تەشەنە بکات، بە تایبەت تا ئیستا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی یەک ملیۆن و 100 هەزار کەس لە جیهاندا.  

له‌م باره‌یه‌وه‌ تیدرۆس ئەدهانۆم، بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ، داوایه‌ك ئاراسته‌ی هه‌ندی وڵاتانی جیهانی ده‌كات كه‌ ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا ته‌شه‌نه‌ی كردووه،‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بڵاوبۆته‌وه‌، داوای داخستنی ده‌رگای قوتابخانه‌كان ده‌كات، بەهۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان هۆكاری ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه‌یه‌، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد ئێمه‌ به‌دواداچوونمان كردووه‌ له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ی ده‌رگای قوتابخانه‌كان به‌ رێژیه‌كی زۆر مامۆستاكان تووشی ئه‌م په‌تایه‌ بوونه‌.

بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگه‌یاندووه‌، سیستمی تەندروستی لە بەشێک لە وڵاتەکان مەترسی داڕوخانی لەسەرە بەهۆی پەتای کۆرۆناوە و چەند مانگی داهاتووش دۆخەکە زۆر سەخت و قورس دەبێت.

لە هەموو حاڵەتەکاندا دوای شەش مانگ لە سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بۆ یەکەمجار، شەپۆلی دووەمی دەستپێدەکاتەوە.

كوردستان TV

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.