Erbil 38°C چوارشەممە 02 تشرینی یەکەم 23:41

گرژی لە بەغدا روویداو زیاتر لە 50 خۆپیشاندەر و ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون

بەغدا
کوردستان TV
100%

سەرچاوەیەک لە هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایگەیاند: نارنجۆکێک لەناو خۆپیشاندەرانەوە فەوجێکی پۆلیسی فریاکەوتنی بەغدای کردوەتە ئامانج و بەو هۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون.

ئەو سەرچاوەیە بە ماڵپەڕی حوڕەی ئەمریکی راگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ نارنجۆکێک کە دروستکراوی ناوخۆیی بووە لەناو خۆپیشاندەرانەوە ئاڕاستەی هێز ئەمنییەکان کرا،  بەو هۆیەوە 37 خۆپیشاندەر و 14 ئەندامی هێزە ئەمنییەکان برینداربوون. 

لای خۆیەوە کۆمسیۆنی مافەکانی مرۆڤی عێراق رایگەیاند: داوا لە هێزە ئەمنییەکان و خۆپیشاندەران دەکەن پارێزگاری لە ئاشتی گردبونەوەکان و رێگری لە توندوتیژی لەناو خۆپیشاندەرانەوە بکەن.

لە شەوی رابردوەوە سەدان خۆپیشاندەر و گەنجی بەشداربووی خۆپیشاندانەکانی ساڵی رابردوو گەڕاونەتەوە گۆڕەپانەکانی خۆپیشاندان و ناڕازین لە ئەنجام و دەستکەوتی "شۆڕشەکەیان" ، کە بووەتە هۆی کوژرانی 600 کەس و برینداربوونی هەزاران کەسی دیکە. 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.