گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایدەگەیێنێت: زانیاریی تایبەت بە بکوژانی هیشام هاشمی، شرۆڤەکاری ستراتیژی و ئەمنیی عێراقیان دەستکەوتووە.
ئێوارەی رۆژی یەکشەممە ئەحمەد مەلا تەڵاڵ، گوتەبێژی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پەیجی فەیسبووکی تایبەتی خۆی رایگەیاند: زانیاریی تایبەت بە کوژرانی هیشام هاشمییان دەستکەوتووە، بەڵام نابێت لێدوانی لەسەر بدرێت، بەمەبەستی پاراستنی، بە نهێنی مانەوە و بەڕێوەچوونی لێکۆڵینەوەکان.
سەرەتای ئەم مانگە لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ كەناڵی ئاسمانیی فەرمیی عێراقی، مستەفا كازمی، سەرۆكوەزیرانی عێراق رایگەیاند: لێكۆڵینەوە بۆ دۆزینەوەی بكوژانی هیشام هاشمی بەردەوامە، سەرەداوی گرنگیشمان لەو بارەیەوە دەستكەوتووە و چاوەڕێین لەكاتی گونجاودا رایبگەیێنین".
كازمی راشیگەیاند: پرسەكە تەنیا پەیوەست نییە بە هاشمی، بەڵكو پەیوەستە بە سەرجەم كوژراوان و رفێندراوان، هەرچەند دواش بكەوێت، بەڵام بكوژان لە سزادان دەربازیان نابێت.
جێی باسه ئێوارەی رۆژی دووشەممە شهشی تەممووز، هیشام هاشمی، شارەزا لە كاروباری گرووپە چەكدارەكان لەبەردەم ماڵی خۆی لە ناوچەی زەیونە لە رۆژهەڵاتی شاری بەغدا تیرۆرکرا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.