وەزارەتی پێشمەرگە و زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ راوێژکارانی هێزەکانی هاوپەیمانان كۆبوونه‌وه‌و تاوتوێی پرۆژەیەکیان كرد بۆ بەرەوپێشبردنی تواناکانی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر به‌ڕێوه‌چوو، تیایدا بەڕێوەبەری چاکسازی و بەڕێوەبەری هەماهەنگی و پەیوەندیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و سەرۆک و ستافێك له زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر و ژمارەیەک لە راوێژکارانی سەربازیی وڵاتانی ئەڵمانیا و هۆڵەندا ئاماده‌بوون، گفتوگۆیان له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ك كرد له‌باره‌ی بەرزکردنەوەی ئاستی لێهاتوویی ئەفسەرانی وەزارەتی پێشمەرگە، کە بۆ ئه‌م مه‌به‌سته پێشنیارکراوە زانکۆی ناوبراو پاڵپشتی وەزارەتی پێشمەرگە بکات بۆ ئەنجامدانی چەند خولێک تاوه‌كو تواناكان و ئاستی لێهاتوویی ئه‌فسه‌ران به‌ره‌وپێش ببرێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.