دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان بەرنامەی كاری دانیشتنی ڕۆژی سێشەممە بڵاوكردەوە
دەستەی سەرۆكایەتی پەڕلەمانی كوردستان ڕایدهگهیهنێت،دانيشتني خولی پایزەی رۆژی سێشەمە رێكەوتی 27 ی تشرینی یهكهمی 2020 بهڕیوهدهچێت، كە یەكێك لە بڕگەكانی بەرنامەكە گفتوگۆی پرساندنی مەسرور بارزانی، سەرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆكی ئهنجومهنی وهزیران و ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری حكومەتی هەرێم دەكرێت.
بەرنامەی كار:
یەكەم: خوێندنەوەی یەكەم بۆ ئەم پێشنیازەیاساییانەی خوارەوە پشت بەستن بەحوكمی ماددەكانی (79، 80)ی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
1ـ پێشنیازی یاسای (پاراستنی تۆڕو بنچینەكانی ئاوو ئاوەڕۆ لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
2ـ پێشنیازی یاسای (بەرێوەبردن و پاراستنی ئاو لەهەرێمی كوردستان-عێراق).
دووەم: دانانی ئەندامی پەرلەمان بەرێز (عمر عبدالله فتاح) لەلیژنەی دارایی و كاروباری ئابووری بەپێی حوكمی ماددەكانی (28، 34) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
سێیەم: گفتوگۆی پرساندن و وەڵامەكانی بەرێزان (سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران) و (جێگری سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران) و (وەزیری دارایی و ئابووری)، بەپێی حوكمی ماددەكانی (70، 71، 73) لەپەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی كوردستان.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.