پسپۆڕان پێشبینی ده‌كه‌ن به‌له‌رچاوگرتنی ڕاسپارده‌ی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وای زه‌وی، تاوه‌كو ساڵی (2050) سوته‌مه‌نی هه‌موو ئۆتۆمبێله‌كان بگۆڕدرێت بۆ كاره‌بایی.
ڕۆژنامه‌ی دێیلی مێیڵی به‌ریتانی، له‌زاری پسپۆڕانی دامه‌زراوه‌ی تایبه‌ت به‌توێژینه‌وه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا (Nature Climate Changes) بڵاویكرده‌وه، له‌ئێستادا نزیكه‌ی (7) ملیۆن ئۆتۆمبێل هه‌یه كه به‌وزه‌ی كاره‌با كارده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م ژماره‌یه‌ش به‌راورد بكرێت به(10) ساڵی ڕابردوو كه ته‌نها (20) هه‌زار ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی هه‌بووه، ئه‌و ڕوون ده‌بێته‌وه كه به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌با گۆڕانكاریی گه‌وره‌ی به‌سه‌ردا هاتووه‌و په‌ره‌ی سه‌ندوه، ئه‌و پسپۆڕانه ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ته‌نها ئۆتۆمبێل قه‌یرانی گه‌رمبوونی كه‌شوهه‌وا چاره‌سه‌ر نابێت.
یه‌كێك له‌و پسپۆڕانه كه (ئه‌لكسانده‌ر میلۆڤانۆڤ)ه ئه‌وه ئاشكراده‌كات، له‌ئێستادا بۆچوونێك له‌ئارادایه كه گوایه به‌ته‌نها گۆڕینی ئۆتۆمبێله‌كان له‌سوته‌مه‌نی گازوائیل‌و به‌نزینه‌وه بۆ كاره‌با قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا چاره‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌مه‌ش بۆچوونێكی هه‌ڵه‌یه، به‌ڵكو گۆڕینی سوته‌مه‌نی ئۆتۆمبێل بۆ كاره‌با ده‌بێت به‌یه‌كێك له‌هه‌نگاوه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی كه‌شوهه‌وا ته‌ماشا بكرێت‌و ڕێگه‌چاره‌و چاره‌سه‌ری دیكه‌ش دابنرێت، بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانه‌كه.
پسپۆڕان لایه‌كی دیكه‌ی پیشه‌سازی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی ئاشكرا ده‌كه‌ن‌و ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن، بێگومان له‌گه‌ڵ زیادبوونی به‌كارهێنانی ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی له‌جیهاندا، خواست له‌سه‌ر به‌كارهێنانی كاره‌با زیاد ده‌كات‌و ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌خوازێت كه وێستگه‌ی زیاتری به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با دابمه‌زریندرێت‌و پێویست به‌ژێرخانی نوێ بكات.
سه‌باره‌ت به‌دروستكردنی پاتری تایبه‌ت به‌ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی، تاوه‌كو ئێستا كێشه‌ی ته‌كنیكی هه‌یه، سه‌باره‌ت به‌دابینكردنی ماده سه‌ره‌كیه‌كانی دروستكردنی ئه‌و جۆره پاتریه، كه بریتین له(لیسیۆم، كۆبالت‌و مه‌نگه‌نیز).
پسپۆڕان ئامۆژگاری ئه‌وه ده‌كه‌ن، دانیشتوانی وڵاتانی دونیا هۆشیار بكرێنه‌وه، له‌باره‌ی به‌كارهێنانی هۆیه‌كانی دیكه‌ی گواستنه‌وه‌و ده‌ستبه‌رداربوون له‌ئۆتۆمبێلی كه‌سیی خۆیان، وه‌ك، پاس‌و میتر‌و شه‌مه‌نده‌فه‌ر، هاوكات پێویسته دیزانی شاره‌كان سه‌ر له‌نوێ دابڕێژرینه‌وه، به‌شێوه‌یه‌ك كه ڕێگه بدرێت پشت به‌گواستنه‌وه ببه‌سترێت، به‌پاسكیل یاخود به‌پێ ڕێكردن.
پێویستیشه ستراتیژی دیكه بگیرێته به‌ر، وه‌ك جێگره‌وه‌یه‌ك بۆ هاتوچۆی سه‌ر كار بۆ نموونه، كاركردن له‌دووره‌وه، كه له‌ئێستادا له‌جیهاندا په‌ره‌ی سه‌ندوه، به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆڤید – 19.
ئاماده‌كردنی: فوئاد هه‌ورامی
ژێده‌ر- هاتووچۆی سلێمانی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.