پێگهی فەرمی حیزبی بەعس لهراگهیاندراوێكدا بڵاوی كردهوه كهدرهنگانی شهوی رابردوو عیزەت ئیبراھیم دووری لهتهمهنى 78 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد
لە راگەیەندراوەکەی حیزبی بەعسدا هۆکاری کۆچی دوایی عیزهت ئیبراهیم دووری ڕانهگهیهندراوه
ههروهها لهبهشێكی دیكهى راگهیاندراوهكهدا ئاماژه بهوه دهكهن كه ئێستا عیزهت دووری لهلایهی هاورێكهی سهدام حوسێن و هاورێكانی دیكهیه
عیزەت ئیبراھیم دووری جێگری سهدام حوسێن لەدایکبووی 1ی تەممووزی 1942 لە ناوچەی دوور، پارێزگای سەلاحەددین لە خێزانێکی ھەژار لەدایک بوە. ئەو لە تیرەی ئەلبوحەربەیە لە ھۆزی ئەلمەواشت. خوێندنی لە قەزای سامرا و بەغدا تەواوکرد
ساڵی 1959 لەلایەن حکومەتەکەی عەبدولکەریم قاسمەوە دەستگیر دەکرێتو دەخرێتە زیندانەوە. یەکێک دەبێت لەو بەعسیانەی کە ڕۆڵی سەرەکی دەبێت لە کۆدەتایی17ی تەممووز 1968 دژ بە عەبدولکەریم قاسم. بۆیە ساڵی 1969 دا عیزەت دووری دەبێتە ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی شۆڕشی بەعس. له ساڵی1979 دەبێتە جێگری سەرۆکی حیزبی بەعسی عێراقی. لەکاتی ھێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر عێراق لە ساڵی 2003 سەرکردەی ناوچەکانی باکووری عێراق بووە لەدوای کۆنترۆڵکردنی عێراق لەلایەن ئەمریکاوە، 10 میلیۆن دۆلار لەلایەن سوپای ئەمریکاوە وەک دیارییەک ڕاگەیەنرا بۆ ئەو کەسەی زانیاری درووستی لەسەر شوێنی عیزەت دووری ھەبێت ناوی لەنێو لیستی 55 داواکراوەکەی ئەمریکادا ھەبووە پاش ڕووخانی ڕژێمی بەعس، وەکو ئەمینداری گشتی حیزبی بەعس خۆی ناساند. لە ساڵی 2009 ش بەرەی جیھاد و ڕزگاری لە عێراق ڕاگەیاندا
لەدوای ڕووخانی ڕژێمی بەعسەوە چەندین جار دەنگۆی کوژرانی عیزە دووری بڵاوکراوەتەوە. دواجار له17ی نیسانی 2015 تەلەفزیۆنی ئەلعێراقییە ھەواڵی کوژرانی عیزە دووری لە ھەڵمەتێکی سوپای عێراقدا بڵاوکردەوە بەڵام حیزبی بەعسی ھەڵوەشاوە ئەم ھەواڵەی ڕەتی کردەوە
وهرگێران و دارشتنهوهى ههواڵ - شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.