وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان شێوازی پێبژاردنی سزای شایی و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە و نەبەستنی ماسک لە شوێنە گشتییەکان بڵاو كردهوه
وهزارهتى ناوخۆی ههرێمی كوردستان لهراگهیاندراوێكدا كه واژووی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستانی لەسەرە و ئاراستەی پارێزگاركانی ههرێم و ئیدارە سەربەخۆکان کراوه كه تێیدا هاتووە:
1- ئەو لایەنانەی کە لە بڕگەی شانزەیەم/یەکەمی بەیانی 52 ئاماژەی پێدراوە بە پسوولەی 38/ا پارەکە وەردەگیرێت.
2- وێنەی یەکەم لە پسوولە دەدرێت بە کەسی سەرپێچیکار.
3- ئەم بڕە پارانە کە وەردەگیرێت لە ژمێریاری پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان وەک ئەمانەت هەڵدەگیرێت.
4- مانگانە لیستێک بەناوی ئەو کەسانەی کە کاری پێبژاردنەکان دەکەن رەوانەی وەزارەت دەکرێت بە مەبەستی خەرجکردنی هاندان بۆیان بە رێژەی 50٪ لە داهاتی پێبژاردن.
5- 50٪ی داهاتی پێبژاردنەکان خەرجدەکرێت بۆ کڕینی پێداویستی خۆپارستن بەپێی ئەو لیستەی کە لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دەنێردرێت بۆ وەزارەت.
بهپێی بهیانهكهى وهزارهتى ناوخۆ سەبارەت بە شاییکردن و چوونە سەرقەبران و دانانی پرسە هەر کەسێک پابەندنەبێت بڕی 2 ملیۆن دینار پێبژاردنی پێ دەکرێت و هەر کەسێکیش ماسک نەبەستێت بەپێی رێکارەکانی ئەم راگهیاندراوه بە بڕی 20 هەزار دینار سزادەدرێت.
رۆژی 24-10-2020 لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بهسهرپهرشتی ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەئامادەبوونی بەڕێزان هێمن قادر، پارێزگاری هەولێر بەوەکالەت و مەسعود کاڕەش جێگری پارێزگار و ئەندامانی ژووری پۆپەراسیۆن و سەرجەم قایمقامەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و سەرۆکی شارەوانی و بەڕێوەبەری گشتیی شارەوانییەکان، ژووری ئۆپهراسیۆنی پارێزگای ههولێر كۆبۆوه، کۆبوونەوە بەپشتبەستن بە بەیانی ژمارە(52)ی ساڵی 2020ی وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، گەیشتە ئەم بڕیارانەی لای خوارەوە:-
یەکەم/ لێژنەی قایمقامیەتەکان و تیمەکانی تەندروستی و شارەوانی و چادێری بازاڕ و هێزە ئەمنییەکان، ڕاسپێردراون بەجێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە لە سنووری پارێزگای هەولێر.
دووەم/ دەبێت سەرجەم هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای هەولێر، بەڕەچاووکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی کۆرۆنا (دەمامک) ببەستن، هەرکەسێک ڕەچاووی بەستنی (دەمامک)نەکات، بەپێی ئەو میکانیزمەی لەکۆبوونەوە بڕیاری لەسەر دراوە، ڕێکاری یاسیایی لەبەرمبەردا دەگیرێتەبەر.
سێیەم/ پێکهێنانی مەفرەزەی گەڕۆک لەهێزە ئەمنیەکان بۆ چاودێریکردنی جێبەجێکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی لەکۆرۆنا و بەستی (دەمامک) لەشوینە گشتییەکانی کۆمەڵگا و قەزا و ناحییەکانی سنووری پارێزگای هەولێر.
چوارەم/ شۆفێری ئۆتۆمبێلەکانی (تایبەت، بارهەڵگر، کرێ) دەبێت پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزیبن و لەکاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیان پێویستە شوفێر و سەرنشین (دەمامک) ببەستن، هەر کەسێک سەرپێچی بکات، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
پێنجەم/ ئەم شوێنانە دادەخرێن:-
(هۆڵهكانی ئاههنگ گێران، هۆڵهكانی بووك گواستنهوه، ئاهەنگی دەرچووانی قوتابیانی زانکۆ و پەیمانگا ئەهلی و حکومەیەکان، سەرجەم چاڵاکی خولە وەرزشییەکان، ههموو جۆرە گردبوونەوە و کۆنفرانس و کۆبوونەوەیەک)
شەشەم/ ئەم شوێنانە لەکاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-
(یانهی شهوانه، نێرگهلهكێشان، یانهكانی مهی خواردنهوه (بار)، موزیك لایف، ئاههنگی شهوانەی یانەکان)
حەوتەم/ (پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت)، مەراسیمی سەرقەبران) بەداخراوی دەمێنیتەوە، بنکەی پۆلیس و موختاری گەڕەک بەرپرسیارن، هەرکەسێک پابەندنەبێت، ڕووبەڕووی ڕێکاری یاسایی دەبێتەوە.
هەشتەم/ هەموو ئەو شوێنانەی کراوەن، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان جێبەجێ بکەن لەبەستنی دەمامک و دروست نەکردنی قەرەباڵغی، لهههرشوێنێكی (بازرگانی، بازار، دوكان، ماركێت، مۆڵ، چێشتخانه) رێنماییه تهندروستیهكان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی بەتایبەتی بەستنی (دەمامک)جێبهجێ نهكرێت، دهست بهجێ ئهم شوێنه ڕێکاری یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر و شوێنەکە دادەخرێت.
نۆیەم/ هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەکان، دەبێت ڕەچاووی ڕێکارەکانی خۆپارێزی بکەن و خۆیان و گەشتییاران پایەندبن بە بەستنی(دەمامک)، هەرشوێنک پابەند نەبێت، ڕێکاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.
دەیەم/ بەهۆی بەرزبوونەوەی ئامارەکانی توشبوون بەڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمی کوردستان بەگشتیی، داوامان لە بەڕێز وەزیری ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە، لەکۆبونەوەی لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا، لەگەڵ بەڕێزان وەزیری پەروەردە و وەزیری خوێندنی باڵا، پێداچوونەوە بەدەوامی قوتابخانەکان و کۆلێژ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی خوێندن بکرێت.
یانزەهەم/ داوا لەمامۆستایان و پیاوانی ئاینی و یەکیتی زانایانی ئاینیی پیرۆزی ئیسلام دەکەین، هەروەک چۆن لە ڕابردوودا هاوکارمان بوونە، بەهەمانشێوە هاوکارمانبن بۆ هۆشیارکردنەوەی نوێژخوێنان کەپابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکانبن و بەهیچ شیوەیەک ڕێگە بەخۆیان نەدەن بەبێ بەستنی (دەمامک) بڕۆنە ناو مزگەوت و شوێنە ئاینییەکان.
دوانزەهەم/ سەرجەم بازگەکانی سنووری پارێزگای هەولێر ئاگادار دەکەینەوە، ڕێگە بەهیچ گروپێکی گەشتییاری و کەسێک نادرێت بەبێ بەستانی (دەمامک) داخڵی سنووری پارێزگای هەولێر بێت.
ئەم بڕیارانە لە کاتژمێر 12ی شەوی 26 لەسەر27ی 10ی 2020، دەچێتە واری جێبەجێکردنەوە.
شوان عهزیز
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.