زۆر شت له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی زۆر شت له‌سه‌ر مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسی كۆڕۆنا و چۆنیه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ده‌گوترێت، ڕاپۆرتێكی (بی‌بی‌سی) تیشكی خستۆته سه‌ر پێنج شت بۆ هۆشیاری خه‌ڵكی:
ماسكی ده‌موچاو:
له‌وانه‌یه ببینی خه‌ڵكی لێره و له‌وێ ده‌ستیان كردوه به‌خۆپارێزی و ماسك ده‌پۆشن، به‌ڵام ته‌نها چه‌ند ڕاپۆرتێكی سنوردارهه‌ن كه پۆشینی ماسك به‌سووده و كارده‌كات له‌دژی ڤایرۆسه‌كه.
له‌ڕاستیدا ماسك زۆر شله، چاو داناپۆشێت و ناشتوانرێ بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ بپۆشرێت. ئه‌گه‌ر بته‌وێ ماسك به‌شێوه‌یه‌كی راست به‌كاربێنی پێویسته ماسكی ده‌موچاو زوو زوو بگۆڕدرێت چونكه به‌هۆی ئاره‌قه‌وه ته‌ڕده‌بێ.
بۆ پۆشینی ده‌موچاو ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ئاماژه‌ی به‌چه‌ند خاڵێكی گرنگ داوه له‌وانه، له‌كاتی پژمیندا پێویسته به‌كلێنسێك ده‌موو و لوت بپۆشی و كلێنسه‌كه یه‌كسه‌ر فڕێدرێته سه‌له‌ی خۆڵه‌وه و دواتر ده‌ست به‌سابون یان به‌جێلی ئه‌نتی به‌كتریاڵ بشۆردرێت، وه گرنگیشه خۆت له‌و خه‌ڵكانه به‌دووربگری كه كۆخه و پژمینیان هه‌یه.
هه‌ر به‌پێی ڕێنماییه‌كی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی، خواردنی سیر و، به‌كارهێنانی ماوس ۆ‌ش و، لوت شتنه‌وه و، به‌كارهێنانی ڕۆنی كونجی نابنه‌هۆی ڕێگرتن له‌توش بوون به‌و ڤایرۆسه، به‌ڵكو ئه‌و ڕێكارانه وه‌كو شێوه ژیانی ته‌ندروستی پێویسته ڕۆژانه به‌كاربێن، زیاتر په‌ره به‌بواری به‌رگری له‌ش ده‌دات.
له‌ئاژه‌ڵانه‌وه ڤایرۆسه‌كه ناگریه‌وه:
به‌گوێره‌ی ڕاپۆرتی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك له‌ده‌ستدانیه كه له‌ڕێگای سه‌گ و پشیله‌وه ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه وه‌رگریه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه به‌و مانایه نایه‌ت كه له‌دوای ده‌ست لێدانیان ده‌ستت به‌ئاوو و سابون نه‌شۆیه‌وه به‌ڵكو پێویسته به‌رده‌وام ڕێكاره‌كانی پاك و خاوێنی ره‌چاوبكرێن.
چونكه هه‌ندێك جار له‌كاتی ده‌ست لێدانی ئاژه‌ڵه‌كان له‌وانه‌یه توشی هه‌ڵگرتنی به‌كتریا ببیت له‌وانه جۆره‌كانی به‌كتریای ئیكۆلا و سالمۆنێللا، ئه‌وانه ده‌توانن له‌ڕێگای ئاژه‌ڵه‌وه بگوازرێنه‌وه بۆ مرۆڤ.
ڤایرۆسی كۆڕۆنا وا هه‌ستده‌كرێ زیاتر له ئاژه‌ڵه كێویی یان سروشتیه‌كانه‌وه له‌بازاڕی ئاژه‌ڵانی ۆهانه‌وه په‌یدابوبێ له (چین)، پارێزگاریكردن به‌تایبه‌تی ڕه‌چاوكردنی پاك و خاوێنی له‌كاتی تێكه‌ڵاویی له‌گه‌ڵ ئاژه‌ڵه‌كاندا پێویسته گرنگی پێبدرێ به‌ڵام به‌گشتی ئاژه‌ڵه‌كان مه‌ترسیدارنین بۆ ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه.
هه‌ندێك له‌ڤایرۆسه‌كان بكوژن:
زۆربه‌ی نه‌خۆشه‌كان ئه‌وانه‌ی نیشانه‌كانی (كۆخه و تای توند) یان هه‌بوه چاره‌سه‌رده‌كرێن، به‌ڵام ڤایرۆسه‌كه هه‌ندێك كه‌س به‌خه‌ستی نه‌خۆش ده‌خات و توشی نیومۆنیا و كێشه‌ی هه‌ناسه‌دانیان ده‌كات و، هه‌ندێك له‌شانه‌كانی سیه‌كان له‌ناوده‌بات، ئه‌وانه دووچاری مردن ده‌بن. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه‌شمان له‌بیربێت ئه‌و ڤایرۆسه به‌ئه‌ندازه‌ی زۆر بكوژ نیه، هه‌ندێك جار حاڵه‌تی ئاسایی هه‌ڵامه‌ت كه له‌زستاناندا په‌یداده‌بێ ئه‌ویش خه‌ڵكی ده‌كوژێت، بۆ نمونه ساڵانه له‌به‌ریتانیا نزیكه‌ی (٦٠٠) كه‌س به‌هۆی خه‌ستبونه‌وه‌ی هه‌ڵامه‌ته‌وه ده‌مرن.
به‌پێی ڕاپۆرته ته‌ندروستیه‌كان ڤایرۆسه‌كه به‌و ئه‌ندازه‌یه مه‌ترسیدار نیه كه ده‌گوترێ، وه (جۆنه‌یسن بۆڵ) پرۆفیسۆری زانكۆی نۆتینگهام ده‌ڵێ مه‌ترسیه‌كانی ڤایرۆسه‌كه كه‌متره به‌به‌راوورد به هه‌ڵامه‌ته وه‌رزییه‌كان، وه (بۆڵ) پێشنیاریكردوه خه‌ڵكی گرنگی به‌پاك و خاوێنی به‌رده‌وام بده‌ن بۆ خۆپاراستن له‌هه‌ڵامه‌ت و هه‌روه‌ها ڤایرۆسی كۆڕۆنا و جۆره‌كانی دیكه.
هیچ چاره‌سه‌رێكی بۆ په‌یدا نه‌بوه:
تاوه‌كو ئیستا هیچ ده‌رمانێك یان كوتانێك بۆ ئه‌و ڤایرۆسه نوێیه نه‌دۆزراوه‌ته‌وه، وه ئه‌نتی بایۆتیكیش ئیشی لێ ناكات، به‌گشتی ئه‌نتی بایۆتیك له‌دژی به‌كتریا ئیش ده‌كات.
له‌جیاتی ئه‌وه چه‌ند بژارده‌یه‌ك له‌داووده‌رمان به‌كارده‌هێنرێن، وه زۆربه‌ی خه‌ڵكیش به‌بێ چاره‌سه‌ر و بۆخۆیان باشتر ده‌بنه‌وه.
زانایان به‌به‌رده‌وامی ماندونه‌ناسانه ئیش ده‌كه‌ن بۆ دروستكردنی كوتان و چاره‌سه‌ر بۆ ئه‌و ڤایرۆسه و ڤایرۆسه نوێیه‌كان، به‌ڵام هه‌ر كوتانێك ده‌بێ سه‌ره‌تا به‌ڕێگای تاقیكردنه‌وه‌دا تێپه‌ڕێ و، وه هه‌ر كوتانێكیش بۆ ئه‌و ڤایرۆسه په‌یداببێ ئه‌وا كاتی ده‌وێت تاوه‌كو ئاماده‌ده‌بێت.
ئه‌وانه‌ی به‌ته‌مه‌نن، یان ئه‌وانه‌ی كه‌وا باوردۆخی ته‌ندروستی ناجێگیریان هه‌ن له‌وانه ڕه‌بۆ و، نه‌خۆشیه‌كانی دڵ و، شێرپه‌نجه و، شه‌كره له‌وانه‌ن كه له‌به‌رده‌م ئه‌و ڤایرۆسه‌دا لاوازترن له‌خه‌ڵكانی دیكه‌ی ئاسایی.
به‌ڵام هه‌ر كه‌سێك له‌هه‌ر ته‌مه‌نێكدابێ له‌وانه‌یه توشی ببێت، وه له چین ڕۆژانه حاڵه‌ته‌كانی توش بوون له‌زیادبووندان و خه‌ڵكیش ده‌مرن.
خواردنه چینیه‌كان:
به‌پێی ڕاپۆرته ته‌ندروستیه‌كان هیچ پێویست نیه ڕێگری بكرێ له‌خواردنه چینیه لۆكاڵیه‌كان، سه‌ره‌ڕای ترس و دڵه‌ڕاوكێ له‌تۆره كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كاندا له‌باره‌ی خواردنه چینیه‌كانه‌وه به‌ڵام ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی هیچ هۆشداریه‌كی له‌و باره‌یه‌وه ڕانه‌گه‌یاندوه وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه نامه و، پۆستیش له‌چینه‌وه بۆ وڵاتانی دیكه ئاساییه و مه‌ترسیدار نیه، وه ئه‌و ڤایرۆسه ماوه‌ی ژیانی له‌سه‌ر ته‌ن و ڕووه‌كاندا درێژنیه، بۆ نمونه له‌نێو كوپ و قاپ و كه‌لوپه‌له‌كاندا.
به‌گوێره‌ی ته‌ندروستی گشتی له‌به‌ریتانیا، گرتنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه به‌جۆرێكه ده‌بێ له‌كه‌سه توشبوه‌كه‌وه نزیك بی واته له‌دووری نێوان دوو مه‌تربی له‌كه‌سێكی توش بوو و، وه بۆ ماوه‌ی پانزه خوله‌ك مانه‌وه له‌لای مه‌ترسی توش بوون بۆ كه‌سانی دیكه‌ی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌وانه‌ی كه له‌چینه‌وه گه‌ڕاونه‌ته‌وه یان به‌سه‌ردان له‌و ماوه‌یه‌دا له‌وێ بوون و ئێستا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ وڵاتانی خۆیان له‌و كه‌سانه‌ن كه زۆرترین مه‌ترسی توشبونیان لێده‌كرێت، وه پێویسته پشكنین و دڵنیابونه‌وه‌ی جیدیان بۆ ئه‌نجامبدرێ.
خالید ئه‌حمد
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.