Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 14:07

داهێنانی تەکنەلۆجیایەکی نوێ کەرەستە سەربازییەکان لە رادارەکانی دوژمن ده‌شارێته‌وه‌

کوردستان TV
100%

رووسیا تەکنەلۆجیایەکی نوێی داهێنا بۆ شاردنەوەی کەرەستە سەربازییەکانی لە رادارەکانی دوژمن.
ئاژانسی "نۆڤۆستی" رووسی لە بنکەی داتاکانی دەستەی "رووس باتێنت"ی گواستەوە و رایگەیاند، ئەکادیمیایی "بۆدۆنی" سەربازیی رووسی بۆ پەیوەندییەکان، مۆڵەتی بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نوێ بۆ شاردنەوەی دامەزراوە زەمینییەکانی لە چاودێری راداری مانگە دەستکردەکانی دوژمن بەدەستهێنا.


ئاژانسەکە دەڵێت، پرۆسەی شاردنەوەکە پێکدێت لە رشاندنی تۆزێکی تایبەت بەسەر ئاسمانی دامەزراوە و تانکە جەنگییە خۆکارەکان، لە یٔاکامدا هەورێکی رێگر دروست دەکات بەمەش مانگە دەستەکردەکان ناتوانن کەرەستە جەنگییەکان یٔاشکرا بکەن، چونکە بەربەستێک لەبەردەم یٔاماژەکان پێکدێنێت کە رادارەکان دەینێرن.


کەرەستە جەنگییە خۆکارەکان دیارنین کە ئەو تەکنەلۆجیا دەیانشارێتەوە. بەڵام سەکۆ خۆکارەکان پێکدێن لە مووشەکی بالیستیکی کیشوەربڕ و چەکی گرنگ.


شەپۆلە پێچەوانەکان کە لەو تەکنەلۆجیای شاردنەوە دەردەچن رێگری دەکەن لە رادارەکانی دوژمن بۆ دۆزینەوەی ئامانجی سەربازیی شاراوە.


ژێده‌ر: Kurdistan CT

زانست و تەکنۆلۆژیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.