دادوه‌ر به‌نگین قاسم محه‌مه‌د سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان پێشوازی كرد له كه‌ریم ئه‌سه‌د ئه‌حمه‌د خان، سه‌رۆكی تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی داعش (UNITAD) و شاندێكی یاوه‌ری.
له دانیشتنێكدا دوا هه‌نگاوه‌كانی دادگایی كردنی تاوانبارانی داعش و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی نێوان حكومه‌تی فیدرالی و هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری هه‌رێم وه‌ك لایه‌نی یاسایی و دادگا له‌و پرۆسه‌یه‌دا، گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا.
سه‌رۆكی تیمی (UNITAD) رایگه‌یاند، ئه‌وان سوپاسی ئه‌و هه‌نگاوانه ده‌كه‌ن كه تا ئێستا نراون له پرۆسه‌ی دادگاییكردنه‌كه، چ له وه‌رگرتنی وته‌ی شایه‌تحاڵه‌كان یان كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته‌كانی تاوانه‌كانی داعش و رایگه‌یاند ئه‌وان وه‌ك تیمی (UNITAD) كه تایبه‌ته به‌و پرۆسه‌یه له هه‌ماهه‌نگی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ داموده‌زگا په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم به تایبه‌ت ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری و گوتیشی چونكه ئه‌و تاوانانه په‌یوه‌ندییان به تاوانی نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هه‌یه، بۆیه ئه‌وان وه‌ك تیمێكی نێوده‌وڵه‌تی شاره‌زاو پسپۆڕ، ئاماده‌ی هه‌مووجۆره هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌كن بۆ دابینكردنی میكانیزمی پێویست و كۆكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌و دیكۆمێنته‌كانی تایبه‌ت به‌و تاوانانه
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، وێڕای به‌خێرهێنانی شانده‌كه، رایگه‌یاند تاوانه‌كانی داعش، تاوانێكی دژی مرۆڤایه‌تی و دادپه‌روه‌ری بووه، بۆیه ئه‌وان وه‌ك ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری به وردی به‌دواداچوون بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها گوتیشی پێویسته په‌له بكرێ له ته‌واوكردنی قۆناغه‌كانی پرۆسه‌كه بۆ ئه‌وه‌ی له به‌رژه‌وه‌ندی ره‌وتی لێكۆڵینه‌وه‌و به ئه‌نجام گه‌یاندنیان بێت و ئه‌وه‌ی پێویست بێت چ له چوارچێوه‌ی یاسایی یان میكانیزمه ته‌كنیكه‌كانی ئه‌و پرۆسه‌یه، درێغی ناكه‌ن
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.