پەیامی سەرۆک بارزانی لە سێیەم ساڵیادی پهیامێكی بڵاو كردهوه
سەرۆک بارزانی لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەر داستانی سحێلا دا تویتێکی بڵاوکردەوە
ئـەمرۆ دووشەممە 26ـی تشرینی یەکەمی 2020 لە سێیەمین ساڵیادی داستانی 26ی ئۆکتۆبەر دا، سەرۆک بارزانی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تویتەر، تویتێکی بڵاو کردەوە، ئەمە دەقـەکەیەتی:
"سێیەمین ساڵیادی داستانی بیستوشەشی ئۆکتۆبەر لە هەموو پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو نیشتیمانپەروەرانی گەلی کوردستان پیرۆز بێت".
ئەمڕۆ 26 ى 10 ى 2020 سێ ساڵ بەسەر داستانی سحێلا تێدەپەڕێت، کە لە ساڵی 2017 سوپای عێراق و حەشدی شەعبی ھێرشیان كردە سەر ناوچە كوردستانییەكان، بەڵام لە ناوچەی عەین عوزێر و لە دەڤەری زوممار، پێشمەرگە داستانێكی مێژوویی تۆماركرد.
لەگەڵ ئەوەی ئەوکاتە سوپای عێراق چەكی پێشكەوتووی وەكو: تانك، زریپۆش و ئەمبرامزی لە هێرشەکەیدا بەكارھێنا، بەڵام پێشمەرگە بە چەكی سووك رووبەڕوویان بوونەوە و رێگەیان لێگرتن پێشڕەوی زیاتر بکەن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.