به‌شی زۆری كۆمپانیاكان به‌پێی به‌رنامه كاره‌كانیان ئه‌نجام داوه و خۆیان بۆ كاتی بارانبارین ئاماده‌كردووه.
به‌مه‌به‌ستی ئاگاداربوون له چۆنێتی و چه‌ندێتی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانی پرۆژه‌ی سه‌وزكردنی گۆیژه، ئاوات محه‌مه‌د- قائیمقامی سلێمانی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی باڵای پرۆژه‌كه و نوێنه‌ری كۆمپانیاكانی (ئاسیاسێڵ، قه‌یوان، تانوپۆ، ماس، CDO)كۆبووه‌وه.
قائیمقامی سلێمانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد پێویسته كۆمپانیا به‌شداره‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی به‌پێی به‌رنامه و ئه‌و ماوه‌یه‌ی له‌به‌رده‌ستیاندایه له‌و سنووره‌ی بۆیان دیاریكراوه كاره‌كانی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن، هه‌ماهه‌نگییان هه‌بێت و به‌هه‌موویان تابلۆیه‌كی جوان له‌سه‌ر شاخی گۆیژه بنه‌خشێنن.
وتیشی: پێویسته له‌پێش وه‌رزی بارانبارین ته‌واوی ئاماده‌كارییه‌كان كرابن بۆئه‌وه‌ی كاری هیچ كۆمپانیایه‌ك دوانه‌كوێت.
به‌شی زۆری كۆمپانیاكان ئاماژه‌یان به‌وه كرد كه له ئێستادا ته‌واوی هێڵه گرادۆنییه‌كان و هه‌ڵكه‌ندنی چاڵه‌كان و تۆڕی دابه‌شكردنی ئاو ته‌واو بووه و گڵ و په‌ینی پێویستیشی بۆ دابینكراوه، ئه‌وه‌ی ماوه ته‌نها ئاماده‌كردن و روواندنی نه‌مامه‌كانه و له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام ده‌درێت.
هه‌ر له كۆبونه‌وه‌كه‌دا رێنمایی پێویست درا به كۆمپانیاكان به راوێژ له‌گه‌ڵ ئه‌و لیژنه پسپۆڕه‌ی كه دانراوه و به‌رێوبه‌رایه‌تی دارستان و پاوان جۆری نه‌مامه‌كان و ئه‌و په‌ینه دیاریبه‌كه‌ن كه به‌كاری ده‌هێنن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.