ڕۆژنامه‌ی لاگازیتا دیلۆ سپۆرتی ئیتالی ئاشكرایكردوه، به‌رپرسانی یانه‌ی ناپۆلی له‌گه‌ڵ ڕاهێنه‌ری یانه‌كه جینارۆ گاتۆزۆ گه‌یشتونه‌ته رێكه‌وتن بۆ نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی ناوبراو تا كۆتایی وه‌رزی دووهه‌زارو بیست‌و سێ
بۆندی گاتۆزۆ له‌حوزه‌یره‌انی دووهه‌زارو بیست‌و یه‌ك به‌كۆتادێت، به‌ڵام یانه‌كه نایه‌وێت ده‌ست به‌رداری گاتۆزۆ بێت،بۆیه سه‌رۆكی یانه‌ی ناپۆلی ئۆریلۆ دی لاورنتیس له‌گه‌ل گاتۆزۆ گه‌یشتۆنه‌ته رێكه‌وتن بۆ درێژكردنه‌وه‌ی بۆنده‌كه‌ی
به‌پێی هه‌واڵی رۆژنامه‌كه نوێكردنه‌وه‌ی بۆندی گاتۆزۆ له‌به‌رامبه‌ر مووچه‌ی ساڵانه یه‌ك ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار دۆلاره، جێگای باسه گاتۆزۆی ته‌مه‌ن چل‌و دوو ساڵان له‌كانوونی یه‌كه‌می دووهه‌زارونۆزده ئه‌ركی راهێنه‌رایه‌تی یانه‌ی ناپۆلی گرته ده‌ست له‌شوێنی كارلۆ ئه‌نچلۆتی، گاتۆزۆ سه‌ركه‌وتوو بوو له‌گه‌ڵ یانه‌ی نایۆلی و ئاستێكی به‌رزی پێشكه‌ش كرد له‌خولی كالچۆ و له‌خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.