Erbil 38°C پێنجشەممە 03 تشرینی یەکەم 03:20

2 کۆڵبەر بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بوونە قوربانی

کوردستان TV
100%

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆی هەنگاو، ڕۆژی شەممەی ڕابردوو هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەمەدی خەڵکی نەنۆڕی بانە ڕانی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانیئیەکانی ئەو شارە گوازراتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.